لە نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان ٣٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک و تای لاسا ٣٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
ناوندی کۆنترۆلی نەخۆشییەکانی نێجیریا لە راپۆرتێک باسی لەوە کرد، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ١٨ی ئایار لە ٢٤ ویلایەتی وڵات حالەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای لاسا زیاد بووە و هەروەها حالەتی تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک لە وڵات بڵاو بووە.
راگەیەندرا، لەو بەروارەدا ٥ هەزار و ١١٨ حالەتی تووشبوون بە تای لاسا تۆماڕ کراوە و لە ئەنجامی پشکنینەکان ٧٣٣ حالەت پشتڕاست کراوە و ١٤١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها باس لەوە کرا لە کۆی ٢ هەزار و ٩١١ حالەت ١٩٢ حالەتی تووشبوون بە هەوکردنی بەردەی مێشک تۆماڕ کراوە و ١٩٢یان پشتڕاست کراوە و ٢٢٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆیون ئێردێن سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا دوای لەدەستدانی دەنگی متمانە لە پەرلەمان دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٥١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ٩٠١ کەس.
لە دەریای ئیجە لە نزیکەی دوورگەی گریتی وڵاتی یۆنان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ رووی دا.
لە ویلایەتی بۆرنۆی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی تەقینەوەی مین کە سەر رێگا داڕێژرابوو ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.